Cîhan
کۆمپانیاکانی ئەپڵ و نایکیش سزای ڕووسیا دەدەن
پەیامی کورد... کۆمپانیاکانی ئەپڵ و نایکیش سزای ڕووسیا دەدەن
کۆمپانیاکانی ئەپڵ و نایک خزمەتگوزاری فرۆشتن بە ئۆنلاین لە ڕووسیا وەستاند.
هەریەک لە کۆمپانیای تەکنۆلۆژیا، ئەپڵ و کۆمپانیای جلوبەرگ نایک، لە پێگەی فەرمی خۆیانەوە ڕاگرتنی خزمەتگوزاری فرۆشتن بەشێوەی ئۆنلاینیان لە ڕووسیا ڕاگەیاند.
دوا بەدوای سەپاندنی سزا بەرفراوانە ئابوورییەکان لەلایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا بەسەر ڕووسیا دژ بەو دەستتێوەردانە سەربازییەی بۆسەر ئۆکراینا دەستی پێکردووە، سزاکان جگە لە بواری بانکی و دیپلۆماسی، لایەنی وەرزشیشی گرتووەتەوە.