TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکەمین وێنە لە یەکێک لە بنکە نهێنییەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەرتەشی ئێران بڵاو دەکرێتەوە

سارا
Yazar
📅 29 Mayıs 2022 12:27
پەیامی کورد    ...   یەکەمین وێنە لە یەکێک لە بنکە نهێنییەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەرتەشی ئێران بڵاو دەکرێتەوە

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان یەکەمین وێنە لە یەکێک لە بنکە نهێنییەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەرتەشی ئێران کە ئەمڕۆ سەلەشکەر باقری هاوڕا لەگەڵ سەرلەشکەر مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئەو ووڵاتە سەردانیان کرد بڵاو دەکرێتەوە.

لەم چاوپێکەوتنەدا سەرلەشکەر باقری لە جەرەیانی دواهەمین توانمەندییەکان لە بواری بەرهەم هێنانی جۆرەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی و هێرشبەری و دووربۆردی ئەرتەشی ئەو ووڵاتە ئاگادار کرایەوە .

لەگەڵ ئۆپراسیۆنی بوون و جێبەجێ بوونی ئەم بنکەی نهێنییە کە لە قووڵایی سەدان مەتر لە ژێر زەوین ەوە دیزاین و درووستکراوە کۆماری ئیسلامی ئێران بووەتە هێزی باڵادەست لە ناوچەکە لە بواری فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان دا .

Paylas: