Cîhan
ئەڵمانیا: ئێران بە شێوەی سیستماتیک ڕێکەوتنی ناوەکی پێشێل دەکات
پەیامی کورد ... ئەڵمانیا: ئێران بە شێوەی سیستماتیک ڕێکەوتنی ناوەکی پێشێل دەکات
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئەڵمانیا، فەرانسا و بریتانیا لە پێوەندی لەگەڵ ڕێککەوتنی بەرجام، پێشێلکارییەکانی ئێران و داهاتووی بەرجام کۆبوونەوە.
''هایکۆ ماس'' وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتوویەتی: " ئێمە وێڕای هاوپەیمانەکانمان، داوا لە ئێران دەکەین سەرپێچییەکانی ڕێککەوتنی ناوکیی ڕابگرێت و بەڵێنییەکان بەتەواوی بەڕێوە ببات''.
هەرورها ناوبراو باسی لەوە کردووە ئێران بەشێوەی سیستماتیک ڕێککەوتنی ناوکیی پێشێل دەکات.
ئەم دانیشتە دوای چەند ڕۆژ لە نیگەرانیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی بەنیسبەت هەوڵەکانی ئەم دوایانەی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە بابەت لێدانی گاز لە سانتریفیوژەکان بەڕێوە چووە.