TR KU SO
FB X
Cîhan

پەیمانی سەد ساڵەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ئاشکرا دەکرێت

سارا
Yazar
📅 11 Kasım 2018 20:35

بە گوێرەی هەواڵی تەلەفزیۆنی ئیسرائیلی کەناڵی ١٠ ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جانسۆن گرین باڵت ڕایگەیاند کە لە پلانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان کە وەکوو پەیمانی سەد ساڵە ناوی لێنراوە بێتە ڕاگەیاندن .

لە هەواڵەکەدا وا ڕاگەێندراوە کە جانسۆن گرین باڵت ئەم ووتانەی لە کۆنفرانسێک لە لەندەن پێشکەش کردووە و ئاماژەی پێ کردووە . لەم چاوپێکەوتنەدا سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بێنیامین ناتانیاهوو لە ٢٦ ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە نیویورک دیاریکراوە کە لە پلانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دا لە نێوان ٢ یا ٤ مانگدا دیتە ڕاگەیاندن و ئاشکرا کردن .

بە پێی ئەم هەواڵە وا ئاشکرا دەکات کە لەوانەیە پەیمانی سەد ساڵەی نێوان ئەو دوو ووڵاتە لە کۆتایی مانگی کانووندا ڕابگەیندرێت .

Paylas: