TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاڵمانیاش لە سەر دۆخەکە داوای کۆبوونەوە لەگەڵ ئێران دەکات

سارا
Yazar
📅 05 Ocak 2020 19:15

پەیامی کورد     ...    ئاڵمانیا سوورە لەسەر ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوو گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا بکات و هەموو هۆکارەکانی بەردەست بەکاربهێنێت بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزبوونی رەوشی ناوچەکە، بەهۆی کوشتنی قاسم سلێمانی ، فەرماندەی قودسی سوپای پاسداران 

هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا رایگەیاند، " لەچەند رۆژی داهاتوو ئاڵمانیا هەموو هۆکارێکی بەردەست بەکاردەهێنێت، بۆ رێگریکردن لە زیاتر ئاڵۆزبوونی رەوشەکە کە بەهۆی کوشتنی قاسم سلێمانی یەوە لەلایەن ویلایەتە یەکرتوەکانی ئەمریکاوە درووستبوە".
هەروەها ڕایگەیاند : بۆ ئەو مەبەستە ئاڵمانیا لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا و هاوپەیمانەکانی لەناوچەکەدا، هەروەها لەگەڵ ئێرانیشدا گفتوگۆ دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشداریدا لەبارەی مەترسی ئاڵۆزتربوونی رەوشەکە، بەهۆی کوشتنی قاسم سلێمانی یەوە، رەوشی ناوچەکە بەجۆرێکە کە ناتوانرێت پێشبینی رووداوەکانی داهاتووی بکرێت. 

ئەوەشی خستەڕو، "پێویستە هەموو لایەنەکان ئاگەداربن هەر هاندانێک بۆ هەر لایەنێک بکرێت تووندوتیژیەکی لێدەکەوێتەوە، کە کۆنتڕۆڵ ناکرێت، سزای ئەو کارەش نە لەناوچەکە و نە لە ووڵاتانی ئەورووپاشدا پێشبینی ناکرێت".
ماس وتیشی، "ئامانجمان روونە، یەکەمیان دەمانەوێت پێکدادانی سەربازی لەناوچەکە روونەدات، دووەم پارێزگاری لە یەکپارچەیی خاکی عێراق بکەین، سێیەم گەرەنتیکردنی جارێکی دیکە سەرهەڵنەدانەوەی داعش  لە ناوچەکە".

Paylas: