ئاڵمانیا پێشنیارەکەی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ئاڵمانیا پێشنیارەکەی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە .
ئەڵمانیا پێشنیارەکەی دۆناڵد ترامپ بۆ گەڕانەوەی ڕووسیا بە گرووپی « G7» ی ڕەت کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک هائیکۆ ماس وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا لە ووتووێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەی Rheinische Post دەربارەی پێشنیارەکەی دۆناڵد ترامپ بۆ زیادبوونی ڕووسیا بە حەوت ووڵاتی پیشەسازی گەورەی جیهان دژایەتی خۆی ڕاگەیاند .
هائیکۆ ماس ووتی : هۆکاری دەرکردنی ڕووسیا لە گرووپی « G7» سیاسەتەکانی ئەم ووڵاتەیە لە بەرامبەر شبە جەزیرەی کەریمە و ئاڵۆزی لە ڕۆژئاوای ئۆکراینا بووە تا کاتێ کە ئەم بابەتەە چارەسەر نەکرێت بۆ گەرانەوەی ڕووسیا بە گرووپی « G7» هیچ شانسێک نابینم و هەروەها ئەم گرووپە ٧ ئەندامی دەبێت .
دۆناڵد ترامپ پێشنیاری دابوو کە ووڵاتانی ڕووسیا ، هێند ، کۆریای باشوور و ئۆسترالیا لە دانیشتنی دواتری گرووپی « G7» کە بڕیار وایە بە میوانداری ئەمریکا بەڕێوە بچێت بەشداری بکەن کە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەم جۆرە پێشنیارە ڕاگەیاند .
ئەو هەروەها ووتی گرووپی « G7» و گرووپی ٢٠ دوو کۆمەڵەی هەماهەنگن کە بە شێوەی عاقڵانە و مەنتقی خەریکی چالاکین و هەر بەم هۆیەوە ئێمە پێویستیمان بە گرووپی ١١ یا ١٢ یا خود زیاتر نییە .