Cîhan
ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ: بەیانی فینلەندا دەبێتە 31ـەمین ئەندامی هاوپەیمانێتیەكەمان
پەیمانی کورد... ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ: بەیانی فینلەندا دەبێتە 31ـەمین ئەندامی هاوپەیمانێتیەكەمان
نوسینەگەی سەرۆک وەزیرانی فینلەندا ڕایدەگەینێت، بەیانی وڵاتەکەی بە فەرمی دەچێتە ناو هاوپەیمانیی ناتۆ.
یەنیس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ ئاشكرایكرد: بەیانی سێشەممە فینلەندا دەبێتە 31ـەمین ئەندامی هاوپەیمانێتییەکەمان.
ئەوەشی خستەڕوو: بەیانی پێشوازی لە فینلەندا دەکەین وەک سی و یەکەمین ئەنداممان، هەروەها ئاڵای ئەو وڵاتە لە سبەینێوە هەڵدەکرێت لە بارەگای سەرەکیی ناتۆ لە برۆکسل.
لای خۆشیەوە نوسینگەی سەرۆکی فینلەندا ڕایگەیاند: سەرۆکی وڵات بەرەو برۆکسل بەڕێکەوتووە بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی بوون بە ئەندامی ناتۆ کە بەیانی بەڕێوەدەچێت.