TR KU SO
FB X
Cîhan

میانمار/ ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی کوژراون ٧٠٠ کەسی تێپەڕاند

Navas Jan
Admin
📅 11 Nisan 2021 14:21

پەیامی کورد … میانمار/ ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی کوژراون ٧٠٠ کەسی تێپەڕاند

 

 

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی دەستوەردانی هێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانەکانی دژبە کودەتای سەربازیی و دەستگیرکردنی ئەندامانی حکوومەتی هەڵبژێردراو لە میانمار کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٧٠١ کەس.

 

لە راپۆرتی رۆژانەی رێکخراوی هاوکاری دەستبەسەرکراوانی سیاسییدا، ئاماژە بەوە کراوە کە لەو ناوچانەی هێزە ئەمنییەکان چەکیان دژبە هاووڵاتییانی مەدەنی بەکارهێناوە، کوژراوی نوێ تۆمارکراوە.

 

لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە تێکڕای ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەو خۆپیشاندانانەدا کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٧٠١ کەس و سێ هەزار و ١٢ کەسیش دەستگیرکراون.

 

هەروەها باس لەوەیشکرا کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٦٥٦ کەس دەرکراوە.

 

دوێنێ لە ئاکامی دەستوەردانی سوپای میانمار لە خۆپیشاندانەکاندا، لانیکەم ٨٢ کەس کوژران.

Paylas: