TR KU SO
FB X
Cîhan

مایک پەنس هۆشداری دەداتە تورکیا

سارا
Yazar
📅 16 Ağustos 2018 16:01

مایک پەنس " جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا هۆشداری دەداتە تورکیا و دەڵێ : سەبری ترامپ سەرڕێژ نەکەن و " ئاندریۆس برانسۆن " قەشە بەندکراوەکە ئازاد بکەن .

پەنس لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی : " قەشە ئاندریۆس برانسۆن مرۆڤێکی بێ تاوانە کە لە تورکیا بەند کراوە . من و سەرۆککۆماری ئەمریکا تا کاتی ئازادی قەشە برانسۆن و گەڕانەوەی بۆ باوەشی بنەماڵەکەی ، هاوڕێیەکانی و کەنیسەکەش لە ئەمریکا بە هێزەوە لە سەر داواکەی خۆمان دەوەستین .

جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا ووتی : تورکیا نابێ سەبری ترامپ سەرڕێژ بکات ، چوونکە ئەو دەیهەوێت بۆ گەڕانەوەی ئەو ئەمریکییانەی کە بە شیوەیەکی نایاسایی و نامرۆڤانە لە ووڵاتانی دیکە بەند کراون ، گیان فیدایی بکات .

هەروەها هیزر ناوێرت  بووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە نۆبەی خۆی ڕایگەیاند : تاکوو ئێستا دیداری نوێنەرانی ئەمریکا و تورکیا بۆ قسەکردن سەبارەت بە ئازاد کردنی قەشەی بەنکراو و باقی ئەمریکییە بەنکراوەکان بەرنامەیەک دانەڕێژراوە ، بەڵام هەرلەمبارەوە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەردەوامی هەیە .

Paylas: