ماوەی کاتیی لەناوبردنی ڤیرووسی کۆرۆنا بە هۆی تیشکی ڕۆژەوە تا چ ڕادەیەکە ؟
پەیامی کورد ... ماوەی کاتیی لەناوبردنی ڤیرووسی کۆرۆنا بە هۆی تیشکی ڕۆژەوە تا چ ڕادەیەکە ؟
لێکۆڵەرەوانی هۆنگ کۆنگ لە دۆخی تاقیگەیی دا و بە هاوشێوەکردنی تیشکی هەتاو دیاریان کرد کە زیادبوونی ڕێژەی گەرما دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی چالاکییەکانی ڤیرووسی کۆرۆنای نوێ دەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ساینس ، لێکۆلینەوەی نوێی لێکۆڵەرەوانی ناوەندی نەتەوەیی لێکدانەوە و لێکۆڵینەوەی و پێشگری بیۆدفنس Biodefense دیار دەکات کە تیشکی سرووشتی هەتاو توانای هەیە بە خێرایی هۆکاری نەخۆشی کۆرۆنا لە سەر شتەکان ناچالاک بکات .
لەم لێکۆڵینەوەیەدا بۆ لێکدانەوەی کاریگەری تیشکی هەتاو لە سەر هۆکاری نەخۆشی کۆرۆنا لە هاوشێوەسازی تیشکی هەتاو لە سەر شوێنە پیسەکان هاوشێوەسازی لەگەڵ لیکاوی مرۆڤ لەگەڵ ڕێژەیەکی زیاتری ڤیرووس و هەروەها شوێنی درووست کردنی ڤیرووسەکە کەڵک وەرگیراوە . ئەم شتە پیسانە لە سەر کەل و پەلی ستیل لە شوێنی هاوشێوەکراوی تێشکی هەتاو لە ماوەگەلی کاتی جیاواز لە دوو تاکوو ١٨ خولەک دانران تاکوو ماوەی کاتیی ناچالاک بوونی ڤیرووسی کۆرۆنا بەدەر بکەوێت .
لەم لێکۆڵینەوەیەدا بۆ دیار کردنی جیاوازی کاریگەری تیشکی هەتاو لە سەر ناچالاک کردنی ڤیرووسی کۆرۆنا ، نموونەگەلی ناپاک لە دەرەوەی ئەو شوێنەی کە هاوشێوەکراوە لەگەڵ تیشکی هەتاو یش بۆ ماوەی ٦٠ خوولەک دانران .
دەرئەنجامەکان دەریانخست کە لیکاوی ووشکەو بوو لە سەر شتە ستیلەکان لە شوێنی هاوشێوەکراو لەگەڵ هەتاوی نێوەڕۆی هاوین دا ٩٠٪ هەوکردنی ڤیرووسی لە ماوی ٦.٨ خوولەک دا و لە شوێنی درووستکراوی ڤیرووسی لە ماوەی ١٤.٣ خوولەک ناچالاک دەکات . بەڵام لە ماوەی کاتیی ٦٠ خوولەک دا ، پیسی و ناپاکی ڤیرووسەکە لە سەر شتەکان کە لە بەر تیشکی هەتاودا نەبوون ، سفر بوو .
لێرەدا ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە زانایانی ئەم بوارە دەڵێن و جەختی لە سەر دەکەنەوە کە تیشکی هەتاو بەهۆی ئەوەی کە سەرچاوەیەکی سرووشتی ڤیتامین دی یە لە تەندرووستی خەڵک دا لەوانەش بۆ زیادبوونی ڕێژەی بەرگری لە بەرامبەر نەخۆشییە ئیلتیهابییەکان دا گرینگییەکی زۆری هەیە .