کۆماریخوازەکانی ئیسپانیا داواکاری مەحکەمەی پاشای پێشووی ووڵاتەکەیانن
پەیامی کورد ... کۆماریخوازەکانی ئیسپانیا داواکاری مەحکەمەی پاشای پێشووی ووڵاتەکەیانن
بەشێک لە خەڵکی ئیسپانیا داواکاری گەرانەوە و مەحکەمەی پاشای پێشووی ئەم ووڵاتەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، کۆماریخوازەکانی ئیسپانیا لە ٢٤ شاری ئەم ووڵاتە لە دژی خوان کارلۆس پاشای پێشووی ئیسپانیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای مەحکەمە کردنی ئەو بوون . کارلۆس بە تاوانی وەرگرتنی ڕشوەت و فەسادی دارایی لە ئیسپانیا هەڵهاتووە و ئێستا لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ژیان بەسەر دەبات . بە ووتەی خودی ئەو بە هۆی ئەوەی کە فیلیپ ی کۆڕی کە ئێستا پاشای ئیسپانیایە زیاتر لەمە تووشی شەرمەساری نەبێت و کێشەی بۆ درووست نەبێت وولاتەکەی بۆ تەبعیدێکی خۆخواز بە جی هێشتووە .
خۆپیشاندەرانی ئیسپانیایی کە لە نێوانیان دا لە هەموو چین و توێژەکان ئامادەبوون داواکاری گەڕانەوەی " پاشای فاسد " بۆ ووڵاتەکە و مەحکەمە کردنی بوون
جێگای ئاماژەدانە خوان کارلۆس لانیکەم دوو دۆسیەی کراوەی لە سویسڕا و ئیسپانیا هەیە کە پەیوەندی بە وەرگرتنی ڕشوەتی ٦/٧ میلیارد یۆرۆیی لە عەرەبستانی سەعوودییە لە سەر بابەتی درووستکردنی خەتی ئاسنی زۆر خێرا لەم ووڵاتە عەرەبییەیە .