TR KU SO
FB X
Cîhan

ژمارەی قوربانیانی بەفر و سەرما لە ئەمریکا گەیشتە سەرووی 50 کەس

Navas Jan
Admin
📅 28 Aralık 2022 22:04

پەیامی کورد... ژمارەی قوربانیانی بەفر و سەرما لە ئەمریکا گەیشتە سەرووی 50 کەس
لە هەفتەی دەستپێكی جەژنی كریسمس، بەهۆی زریانێكی بەهێزی بەفرەوە دەیان ئەمریكی گیانیانلەدەستدا، لەئێستاشدا ئەو رێژەیە بۆ سەرو 50 كەس بەرزبۆتەوەو پێشبینیش دەكرێت قوربانی دیكە زیاد بكات.
دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەمریكا گیانلەدەستدانی سێ هاووڵاتی دیكەیان لە رۆژئاوای نیویۆرك پشتڕاستكردەوە، تائێستا زیاد لە 50 كەس بەهۆی بەفربارینی ئەمریكاوە گیانیانلەدەستداوە، لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرماش هاووڵاتیان لە ماڵە بەستوەكانیان هەڵدێن و بەشێكیان لە رێگە سەرەكییەكاندا گیردەخۆن، گەیشتنی ئامبوڵانسیش كاتێكی زۆری پێویستە لەبەرئەوەی سەختییەكی زۆر لە رێگاكاندا هەیە.
بڵاویشكراوەتەوە، گەنجێكی 22 ساڵان كە دانیشتوی شاری بوفالۆیە بەناوی ئەندێل تایلۆر، دوای ئەوەی لەكاتی گەڕانەوەیدا لەشوێنی كارەكەیەوە گیری خواردوە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا رەقبۆتەوەو گیانیلەدەستداوە، هەروەها كارمەندانی فریاگوزارییش كەسێكیان بە مردویی دۆزیوەتەوە دوای ئەوەی 18 كاتژمێر گیریخواردوەو چەندین حاڵەتی دیكەی مردنیش بونی هەبوە.

Paylas: