TR KU SO
FB X
Cîhan

ژمارەی قوربانیانی لافاوەكەی توركیا گەیشتنە 15 كەس

Navas Jan
Admin
📅 16 Mart 2023 23:48

پەیامی کورد... ژمارەی قوربانیانی لافاوەكەی توركیا گەیشتنە 15 كەس

سولەیمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا ئاشكرای كرد، ژمارەی ئەو كەسانەی لە باشوری ئەو وڵاتە بەهۆی زریان و لافاوەوە بوونەتە قوربانی، بەرزبوونەتەوە بۆ 15 كەس.
سولەیمان سویلۆ رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی زریان و لافاوەكەی باشوری توركیاوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوونەتە 15 كەس، 13یان لە ئورفە و دووانیان لە ئادیامان.
رونیشیكردووەتەوە، هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو كەسانە بەهۆی داڕمانی خۆڵ و رۆچوون و لافاوەوە بووە، هەروەها 5 كەس بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
زریان و لافاو بەشێكی زۆری ناوچەكانی باشوری توركیای گرتووەتەوە و ئاو چووەتە هەزارەها خانوو و چەندین پرد روخاون و رێگەی سەرەكی تێكچوون، ئەوەش بەهۆی زۆری بارانبارین كە لە هەر مەترێك چوارگۆشەدا 200 ملم باریوە.

Paylas: