TR KU SO
FB X
Cîhan

ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی ئێران ١٠٠ کەسی تێپەڕاند

Navas Jan
Admin
📅 31 Temmuz 2022 20:13

پەیامی کورد... ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی ئێران ١٠٠ کەسی تێپەڕاند

ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی ئێران بۆ زیاتر لە ١٠٠ کەس بەرز بووەوە و لە ناویشیاندا گەشتیاری عێراقی تێدایە.

نەژاد جەهانی، جێگری بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی قەیرانەکان لە ئێران بە میدیا ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە، بەهۆی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، تا ئێستا ٦٩ کەس لە ناوچە جیاجیاکان گیانیان لەدەستداوە و ٣٩ی دیکەش برینداربوون، زیاتر لە ٣٠ کەسیش بێسەروشوێن بوون.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بە فەرمی ڕاگەیەندرا کە لە ناو قوربانیانی لافاوەکە، ژمارەیەک گەشتیاری عێراقی هەن کە لە نزیک پارێزگای مەشهەد ئۆتۆمبێلەکەیان ژێر ئاو کەوتووە و لە کۆی ١٣ گەشتیار کە لەناو مینی پاسێکدا بوون، حەوت کەسیان لەگەڵ شۆفێرە ئێرانییەکە گیانیان لەدەستداوە.

پێشتریش دەستەی کەشناسی ئێران هۆشداری داوە، لەوەی چاوەڕوان دە کرێت لافاو لە ٢٧ پارێزگای دیکەی ئێران ڕوو بدات، بەو هۆیەشەوە تیمە فریاگوزارییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان لەو پارێزگایانە خراونەتە ئامادەباشییەوە.

Paylas: