TR KU SO
FB X
Cîhan

ژمارەى قوربانیانى ئاگرەکەى هاواى گەیشتە 89 کەس

Navas Jan
Admin
📅 13 Ağustos 2023 16:25

پەیامی کورد... ژمارەى قوربانیانى ئاگرەکەى هاواى گەیشتە 89 کەس


پێنج رۆژ لەمەوبەر لە دورگەى ماوى سەر بە دورگەى هاواى ئاگر کەوتەوە، تا ئێستا نزیکەى 90 کەس گیانیان لەدەستداوە و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەکە رو لە بەرزبونەوە بکات.

حاکمى ویلایەتى هاواى ئەمەریکا رایگەیاند؛ بەهۆى ئەو ئاگرەى لە دورگەکە کەوتوەتەوە تائێستا بەشێکى زۆرى دارستانەکانى سوتاندوە و 89 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە چاوەڕێ دەکرێت ژمارەى قوربانیان رو لە بەرزبونەوەى زیاتر بکات و دەبێت خەڵک بۆ ئەو شتە ئامادە بن.

لە رۆژى سێشەممەوە ئاگرێک لە دورگەى ماوى سەر بە دورگەى هاوای کەوتەوە، ئاگرەکە بەهۆى شێو باوە تەشەنەى سەندوەو بەپێى وتەى بنکەى پۆلیسى ماوى لە ئێستادا تیمەکان (کەى ناین) بە بەکارهێنانى سەگى راهێنراو توانیویانە 3%ـى ناوچە زیانلێکەوتوەکان بگەڕێن هەربۆیە چاوەڕێ دەکرێت ژمارەى قوربانیان زیاتر ببن.

ئەم ئاگرە بە گەورەترین کارەساتى سوتان لە مێژوى 100 ساڵى رابردوى ئەمەریکا دادەنرێت.
 

Paylas: