ژمارەی قوربانیانی رووداوەكەی نەخۆشخكەی زیقار گەیشتە ١١٤ كەس
پەیامی کورد … ژمارەی قوربانیانی رووداوەكەی نەخۆشخكەی زیقار گەیشتە ١١٤ كەس
ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە كارەساتەكەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە بۆ ٦٤ كەس و ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتە ٥٠ كەس.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە كە فەرمانگەی تەندروستیی زیقار دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانیانی كارەساتەكەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار بڵاوكردووە و تیایدا و ئاماژەی بەوەداوە كە تا ئێستا ٦٤ كەس لە كارەساتەكەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو،: ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەھۆی كارەساتەكەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار برینداربوون، گەیشتە ٥٠ كەس.
جێگەی باسە شەوی رابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار كە تایبەت بوو بە تووشبووانی ڤایرۆشی كۆرۆنای نوێ كەوتووە.