مێرکل داواکارییەک لە ڕاستای ئەنجامدانی چاکسازی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاراستە دەکات
پەیامی کورد ... مێرکل داواکارییەک لە ڕاستای ئەنجامدانی چاکسازی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاراستە دەکات .
گەورە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ درووستکردنی بوارێک لە بواری پێشکوەتنی داهاتوو داوای ئەنجامدانی چاکسازی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەنگێللا مێرکل گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا لە دانیشتنی فەرمی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە بۆنەی ٧٥ ەمین ساڵوەگەڕی تەشکیل کردنی ئەم ڕێکخراوە داوای ئەنجامدانی چاکسازی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەشەی زیاتر ە .
مێرکل جەختی کردەوە کە ئاڵمانیا ئامادەیە تاکوو بەرپرسیاری ئەنجامی ئەم چاکسازییانە لە ئەستۆ بگرێت و لەم ڕەوەندە بەشداری بکات . هەروەها بە ئاماژەدان بە دۆخی ئێستای ڤیرووسی کۆرۆنا ووتی : " کێش جیهانییەکان ، سەرەڕای سنوورە نێودەڵەتییەکان پێویستیان بە ڕێکەوتن و هاوکاری هەیە تاکوو بتوانین ووڵامی چاڵینجەکانی سەدەی ٢١ بە باشتر بدەینەوە " .
مێرکل هەروەها بەبیری هێنایەوە کە لە شەورای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بڕیاردان دەربارەی دۆزینەوەی ڕێگەچارەگەلێکی گرینگ ، دژوار دەبێت .