TR KU SO
FB X
Cîhan

ماکرۆن بە ئامادەبوونی لە یادی شۆڕشی فەڕەنسا توانای بەرگری ئەورووپا نمایشدەکات

سارا
Yazar
📅 14 Temmuz 2019 16:21

پەیامی کورد    ...    سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەقەڵای باستیل و لەیادی رۆژی شۆرشی فەڕەنسیدا، ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا لەنمایشێکی سەربازی هاوبەشدا توانای بەرگری ووڵاتەکەی و یەکێتی ئەورووپای نمایشکرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس ، لەمەراسیمە سەربازییەدا کە لەکۆشکی چامس ئەلیسا و لەناودڵی قەڵای باستیل بەڕێوە دەچێت چەندین سەرکردەی ووڵاتانی ئەورووپا لەوانەش ئەنجێلا مێرکلی راوێژکاری ئەڵمانیا و مارک روت سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا و دەیان وەزیری بەرگری و دەرەوەی ووڵاتانی ئەورووپا بەشداری دەکەن.
نمایشە سەربازییەکەی قەڵای باستیل بەهۆی ساڵیادی رۆژی 14ی تەموزی 1789یە کە تێیدا وەک بەشێک لەهەڵمەتەکانی شۆڕشی فەڕەنسا توانرا بەربەستەکانی قەڵای باستیل تێکبشکێنرێت.
لەمبارەیەوە کۆشکی ئەلیزە بڵاویکردۆتەوە پێدەچێت تێریزامەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش بەشداری مەراسیمەکە بێت، هەرچەندە تا ئێستا نوێنەرایەتی حکومەتەکەی بەشداری کردووە.
نمایشی سەربازی ئەورپا لەکاتێکدایە لەئێستادا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ئەوروپا ئەمریکادا هەیە و پرسی ئێران و رۆژئاواش جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردوە.
بەپێی زانیارییەکان، چوار هەزار ئەفسەری سەربازی لەنموونەی سوپاکانی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا بەشداری نمایشە سەربازییەکە دەکەن کە بەشێکن لەنموونەی توانای بەرگری یەکیتی ئەورووپا. 

Paylas: