TR KU SO
FB X
Cîhan

"ئۆمیکرۆن" کۆبوونەوەی ئۆپێک دوادەخات

Navas Jan
Admin
📅 29 Kasım 2021 17:16

پەیامی کورد … "ئۆمیکرۆن" کۆبوونەوەی ئۆپێک دوادەخات

دوای ئەوەی نرخی نەوت لە مامەڵەکانی رۆژی هەینی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی، رێکخراوی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی کۆبوونەوەی هونەریان بۆ کاتێکی دیکە دواخست، تاوکو کاتێکی زیاتر بە لیژنە پەیوەستەکان بدەن تا وردتر هەڵسەنگاندن بۆ کاریگەری دەرهاویشتەکانی جۆری کۆرۆنای نوێ (ئۆمیکرۆن) لەسەر بازاڕ بکەن.

ئەمڕۆ دوو شەممە بڕیار بوو لیژنەی هونەری وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دواخرا.

هاوكات کۆبوونەوەی هاوبەشی چاودێری وزاری کە لە وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس پێکهاتووە، لە بری کۆبوونەوەیان لە رۆژی سێشەممە، رۆژی پێنجشەممە کۆدەبنەوە.

کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس بە گوێرەی پلانی خۆی لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا بڕیار لەسەر سیاسەتی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەکرێت.

شایەنی باسە ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵی رابردوو رێکخراوی ئۆپێک بە سەرۆکایەتی سعوودیە و وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانی رێکخراوەکە بە سەرۆکایەتی رووسیا، لەبارەی سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەو رێککەوتن و بڕیاریاندا بە شێوەی پلە بەپلە مانگانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیادە بخەنە بازاڕەوە.

 هاوپەیمانەتییەکە بڕیاری کۆتایی بە کراوەیی جێهێشتووە، بۆ ئەوەی لە هەر کاتێکدا ئەگەر پێویستی کرد ئەوا زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان رادەگرن.

Paylas: