Cîhan
ماکرۆن: دەستێوەردانی دەرەکی عێراق لاواز دەکات
پەیامی کورد ... ماکرۆن: دەستێوەردانی دەرەکی عێراق لاواز دەکات
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا دژایەتی وڵاتەكەی بۆ دەستێوەردانی دەرەكی لە كاروباری ناوخۆی عیراق ڕاگەیاند.
ماكرۆن لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پشتیوانیكردنی پاراستنی سەروەری عیراق و ڕایگەیاند عیراق رووبەڕووی ئاڵنگاری دەستوەردانە دەرەكی بووەتەوە، چ ئەوانەی ساڵانێكە هەیە یان ئەوەی كە بەمدواییە دەستیپێكردووە، ئەویش وەك ئاماژەیەك بۆ دەستوەردانەکانی ئێران و هێرش و پەلامارەكانی ئەمدواییەی توركیا.
ماكرۆن ڕاشیگەیاند دەستێوەردانە دەرەكییەكان حكومەت و دەوڵەتی عیراق لاواز بكات. ناوبراو سەرلەنوێ پشتیوانی كۆمەڵی نێودەوڵەتیشی بۆ عیراق دووپاتكردەوە و ئاماژشیدا بەوەی هێشتا جەنگی دژی داعش لە ناوچەکەدا کۆتایی نەهاتووە.