ماکرۆن لەگەڵ میشێل عۆن لە کۆشکی سەرۆککۆماری لۆبنان دیداریان ئەنجامدا
پەیامی کورد ... ماکرۆن لەگەڵ میشێل عۆن لە کۆشکی سەرۆککۆماری لۆبنان دیداریان ئەنجامدا .
سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە بەردەوامی سەفەرەکەی خۆیدا بۆ پایتەختی لۆبنان ، بەرەو کۆشکی سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە بەری کەوت و لەگەڵ هاوتا لۆبنانییەکەی خۆی دیداری ئەنجام دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی فەرمی لۆبنان NNA لە کۆشکی سەرۆککۆماری " بعبدا " لە شاری بەیرووت ، پایتەختی ئەم ووڵاتە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند کە ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا بۆ دیدار لەگەڵ هاوتا لۆبنانیەکەی خۆی میشل عۆن گەیشتە کۆشکی کۆماری
به‌گوێره‌ی میدیاكانی جیهان، ئیمانوێل ماكرۆن له‌گه‌ڵ میشال عۆن هاوتا لوبنانیهكهیدا شوێنی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌یرووتی له مه‌رفا به‌سه‌ركرده‌وه كه بوه هۆی كوژرانی ١٥٧ كه‌س و برینداربوونی زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سی یكه و رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌وه لوبنان روبهڕ,ی قه‌یرانی گه‌وره بوه‌ته‌وه و پێویسته به‌په‌له هاوكاری بكرێت و چاكسازیش له‌و ووڵاته‌دا ئه‌نجامبدرێت.
تیمی فریاگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه و هاوكاری پزیشكی ره‌وانه‌ی لۆبنان ده‌كه‌ن
سه‌رۆكی فڕه‌نسا راشیگه‌یاند، تیمی فریاگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه و هاوكاری پزیشكی ره‌وانه‌ی لوبنان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كیتی ئه‌ورووپا له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا هاوكاریه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته به‌یروت.
دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ش، ماكرۆن چاوی كه‌وت به‌ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتیانه‌ی كه زیانیان به‌ركه‌وتوه و به‌شێك لهكهسوكارهكانیشیان كوژراون و چاره‌نووسیان نادیاره، جه‌ختیشیكرده‌وه، ووڵاته‌كه‌ی هه‌موو هاوكاریه‌كی لۆبنان ده‌كات بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی.
پاشانیش ماكرۆن له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی لوبنان له به‌عبدا، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له میشێل عۆن سه‌رۆكی لۆبنان و نه‌بیه به‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حسان دیاب سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی باڵای ئه‌و ووڵاته كۆبوه‌وه و تایبه‌ت به ره‌وشی لوبنان و پێداویستیه گرینگه‌كان گفتوگۆیان كرد.