ماکرۆن لە سەر ڕووداوی سەر بڕینی پیاوە فەڕەنسییەکە هاتە دەنگ
پەیامی کورد ... ماکرۆن لە سەر ڕووداوی سەر بڕینی پیاوە فەڕەنسییەکە هاتە دەنگ .
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا به‌هۆى په‌لاماره‌كه‌ی شارى پاریس و سه‌ربڕینى مامۆستایه‌كى مێژوو، هێرشده‌كاته‌وه سه‌ر ئیسلامییه‌كان و كاره‌كه به "تیرۆرى ئیسلامییه‌كان" ناوده‌بات.
رۆژى هه‌ینى له‌شارى پاریس، كه‌سێك په‌لاماری مامۆستایه‌كى وانه‌ی مێژووی دا و سهریبڕى، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ناو پۆلدا فیلم كارتۆنى له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى ئیسلام (د.خ) بۆ خوێندكاره‌كانى بڵاوکردبووەوە.
له‌و باره‌یه‌وه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا چوه شوێنى رووداوه‌كه و ووتى "ئه‌و مامۆستایه خوێندكاره‌كانى فێرى ئازادى راده‌ربڕین ده‌كرد، بۆیه كوژرا".
باسى له‌وه‌شكردوه، هێرشه‌كه تیرۆرى ئیسلامییه‌كانه، به‌ڵام هه‌موو دانیشتوانی ووڵات له‌گه‌ڵ مامۆستایان‌دا ده‌وه‌ستن، تیرۆریستان ناتوانن فه‌ره‌نسا دابه‌ش بكه‌ن، تاریكپه‌رستان سه‌رناكه‌ون.