Cîhan
ئەمەریکا نیگەرانە لە بوونی قوربانی مەدەنی لە عەفرین
ئەمەریکا نیگەرانی خۆی لە بوونی قوربانی مەدەنی لە عەفرین رادەگەیەنێت و داوای پابەندبوون بە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە سووریا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، هیزەر ناورێت، لە تویتێکدا نیگەرانی خۆی لەبارەی دۆخی مرۆیی لە سوریا و عەفرین رادەگەیەنێت و جەخت دەکاتەوە "هیچ بیانوویەک بۆ هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی نییە."
هاوکات داوا لە لایەنەکانیش دەکات پابەند بن بە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە سەرتاسەری سووریا و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی رابردوودا ژمارەی قوربانیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لەعەفرین بەردەوام بەرزدەبێتەوە، بەهۆی بۆردومانی سهختى سوپای تورکیا بۆ سەر ئەو شارە.