Cîhan
ماکرۆن گەیشتە بەغدا
پەیامی کورد … ماکرۆن گەیشتە بەغدا
ئیمانوئێڵ ماکرۆن سەرۆککۆماری فەرەنسا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتە بەغداد بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد پێشوازیی لە ماکرۆن کردووە، بۆ بەشداریکردنی لە کۆنگرەی هاوکاری و هاوبەشیی وڵاتانی دراوسێی عێراق.
بڕیارە ماکرۆن سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و بەوهۆیەشەوە ئامادەکارییەکان لە هەولێر بۆ پێشوازیت ماکرۆن ڕێکخراون، هەروەها سەرۆکی فەرەنسا سەردانی شاری موسڵیش دەکات.
کۆنگرەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق ئەمڕۆ شەممە دەستپێدەکات و بۆئەومەبەستەش ڕێکاری ئەمنیی توند لە بەغداد گیراوەتەبەر و هێزە ئەمنییەکان خراونەتە ئامادەباشییەوە.