Cîhan
گەمارۆی نوێ خرایە سەر ٣ دام و دەزگای بۆشاییگەری ڕژیمی ئێران
پەیامی کورد ... ویلایەتەیەکگرتووەکان گەمارۆگەلی نوێیان لە دژی ئێران خستەڕوو ، بە پێێ ئەم پڕۆژە نوێیە بنکەی لێكۆڵینەوەی بۆشاییگەری ، ئاژانسی بۆشاییگەری و هەروەها ناوەندی لێکۆڵینەوەی بۆشاییگەری کەوتە بەر گەمارۆی نوێی ئەو ووڵاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە گەمارۆگەلێکی نوێی لە دژی دام و دەزگاکانی لێکۆڵینەوەی بۆشاییگەری ، ئاژانسی بۆشاییگەری و ناوەندی لێکۆڵینەوەی بۆشاییگەری ئێران ئەنجام دا . ئەم گەمارۆیانە لە ڕێگەی وەزارەتی خەزێنەداری ویلایەتەیەکگرتووەکانەوە ڕاگەێندراوە .