TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمیری کووەیت دەست لە کار کشانەوەی دەوڵەتی پەسەند کرد

سارا
Yazar
📅 11 Mayıs 2022 13:36
پەیامی کورد    ... ئەمیری کووەیت دەست لە کار کشانەوەی دەوڵەتی پەسەند کرد

شێخ نۆئاف ئەحمەد جابر سەباح ئەمیری کووەیت لەگەڵ دەست لەکارکشانەوەی سەرۆکوەزیران و شاندی دەوڵەتی ئەم ووڵاتە ڕەزامەندی دەربڕی

بە پێی ڕاپۆرتێک فەرمانی ئەمیری بۆ ڕەزامەندی لەگەڵ دەست لەکارکشانەوەی کابینەی شێخ سەباح خالد ئەحمەد سەباح بریتی لە ١٥ وەزیری دەرکرد .

ئاژانسی دەوڵەتی کووەیت ڕایگەیاند کە شێخ نۆئاف ئەحمەد جابر سەباح ئەمیری ئەم ووڵاتە دەست لەکار کشانەوەی سەرۆکوەزیران و وەزیرانی کابینەی ئەوی پەسەمند کرد و فەرمانی بەوان داوە تاکوو ئیدارەی کاروباری وولات تا کاتی تەشکیلی دەولەتی نوێیان لە دەست دا هەبێت .

Paylas: