Cîhan
ئەمیری کووەیت کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد ... ئەمیری کووەیت کۆچی دوایی کرد .
تەلەفزیۆنی فەرمی کووەیت هەواڵی کۆچی دوایی شێخ سەباح الاحمد الجابر الصباح ئەمیری ئەم ووڵاتە ڕاگەیاند
بە پێی ڕاپۆرتێک پێشتر سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندبوو کە تەلەفزیۆنی کووەیت پەخشی بەرنامەکانی خۆی ڕاگرتووە و خەریکی بڵاوکردنەوەی ئایاتی قورئان ە و ئەم بابەتە لە سەر کۆچی دوایی کەسایەتییەکی گەورە لە خانەدانی حۆکمڕانی ئەم ووڵاتە نیشانەیە .
سەرچاوەی کووەیتی لەوانەش پێگەی ئەنتەرنێتی ڕۆژنامەی ئەلڕای ش ڕایگەیاندبوو کە تەلەفزیۆنی ئەم ووڵاتە پەخشی بەرنامەکانی خۆی ڕاگرتووە و خەریکی بڵاوکردنەوەی ئایاتی قورئانە .
سەرلە بەیانی ئەمڕح ڕاپۆرتگەلێکی نافەرمی کۆچی دوایی شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح ، ئەمیری کووەیت یان ڕاگەیاندووە .