Cîhan
ژمارەی ئەرتەشی سەر بە تورکیا لە ئێدلیب دەبێتە ٨٠ هەزار کەس
پەیامی کورد ... ڕاگەێندرا کە لە پێکهاتەی هەتش ئەلنۆسرە تێکەڵ بە پێکهاتەی فەیلەقی شام سەر بە ئەرتەشی ئۆپۆزسیۆنی لایەنگری تورکیا ببن .
بە گوێرەی هەواڵەکان لە ڕۆژنامەی " یەنی شەفەق " کاتی هەنگاوی دووهەم بۆ ئێدلیب لە چوارچێوەی ڕێکەوتن لەگەڵ ڕووسیا ئەوەی کە لە هەتش تەسفیە بکرێ و هەموو سەربازانی بیانی لە سووریا دەربخرێن .
ووتەبێژی کۆما نوورەدین زەنگی کە نزیک لە تورکیایە ، تارێق مۆحەرەم ڕایگەیاندووە کە دوای بڵاوبوونەوەی هەتش دا ئەندامەکانی ئەوان تێکەڵی ئەرتەشی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیا دەبن .
هەروەها سەرچاوەیەکی دیکە لە سووریاش بۆ ڕۆژنامەکان ڕوونی کردەوە بە گوێرەی ئەو پیلانانەی ئامادە کراون لە ٢٠ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەی ڕووبەری ئێدلیب تەنیا ئاڵای ئەرتەشی ئازاد " ئۆسۆ " هەڵدەدرێت و ژمارەی ٣٥ هەزار لە ئەرتەشی نەتەوەییش دەبێتە ٨٠ هەزار کەس .