TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیمارات ... هەڵبژاردنەکانی عێراق کورتهێنانی هەژموونی ئێران بوو

سارا
Yazar
📅 08 Haziran 2018 19:42

گەورە بەرپرسێکی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب " ئیمارات " ڕایگەیاند هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەن کورتهێنانی هەژموونی ئێران و شکستی خواستەکانی بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی .

وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە عێراق، گورزێک بوو بۆ ئێران.

ئەنوەر قەرقاش، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات بە رۆژنامەی " ناشناڵی " رایگەیاندوە : زۆربەی لێدوانەکانی بەرپرسانی عێراق دژ بە هەژموونی ئێرانە لە وڵاتەکەیان، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی عێراقییەکان دەیانەوێت ناسنامەی عێراقی بوون بگەڕێننەوە و لە دابەشبوونی تائیفی دەربازیان ببێت. گوتیشی، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گورزێک بوو لە ئێران درا و دەرخەری کەمبوونەوەی هەژموونی تارانە لەو ووڵاتە.

هاوپەیمانی سائیروون، بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، کە بەیەکێک لە نەیارانی تاران دادەندرێت توانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق،  زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

Paylas: