TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیمارات نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لەکەرتی تەکنەلۆژیای ئیسرائیل وەبەرهێنان دەکات

سارا
Yazar
📅 16 Ocak 2022 21:49
پەیامی کورد     ...   ئیمارات نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لەکەرتی تەکنۆلۆژیای ئیسرائیل وەبەرهێنان دەکات .

 
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ لە زاری سەرچاوەکانیەوە ئاشکرای کرد کە ئیمارات نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری لە ڕێی کۆمپانیاکانیەوە لە کەرتی تەکنۆلۆژیای ئیسرائیلدا وەبەرهێنانی کردووە.

ساڵ و نیوێک دوای ئەو ڕێکەوتنەی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات ئەنجامیان دا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانیان، بازرگانی نێوانی ئیسرائیل و ئیمارات گەشەدەکات پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ پەیوەندیە بازرگانیەکان گەشە بکات و بگاتە ٢ ملیار ٢٥٠ ملیۆن دۆلار.

ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە: کۆمپانیای موبادلە لە ئەبووزەبی کە ٢٥٠ ملیار دۆلار سەرمایەی هەیە، لەگەڵ شەش کۆمپانیای ئیسرائیلی بە نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی کردووە.

ڕۆژنامەکە ئاشکراشی کردووە کە سندووقی سامانی سیادی، یەکێک لە چالاک ترینەکانی جیهانە پێشبینی دەکات کە دەست بکات بە وەبەرهێنانی راستەوخۆ لە گەڵ کۆمپانیاکانی تەکنۆلۆژیای ئیسرائیل.

Paylas: