TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیمارات کرانەوەی هەموو ڕێگا زەوینی دەریایی و ئاسمانییەکانی خۆی لەگەڵ قەتەر ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 08 Ocak 2021 19:21

پەیامی کورد      ...    ئیمارات کرانەوەی هەموو ڕێگا زەوینی دەریایی و ئاسمانییەکانی خۆی لەگەڵ قەتەر ڕاگەیاند 

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە ڕێگا زەوینی دەریایی و ئاسمانیەکانی ئەم ووڵاتە لەگەل قەتەر لە سبەی شەممەوە دەکرێتەوە .

بە پێی راپۆرتێک لە ئارم نیووز ، بەرپرسانی ئیمارات ڕایانگەیاند کە لە چوارچێوەی ڕێکەوتنگەلی ئەم دواییەی نێوان قەتەر و چوار ووڵاتی گەمارۆدەر ، هەموو ڕێگاگەلی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی لەگەڵ قەتەر لە بەیانی شەممەوە دەکرێتەوە .

ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی ئیمارات بۆ جێبەجی کردنی پڕۆسەی ئاشتی وولاتانی گەمارۆدەری قەتەر لەگەڵ ئەم ووڵاتە لە دانیشتنی ئەم دواییەی شەورای هاوکارییەکان لە پاریزگای العلا ی عەرەبستان ئەنجام دەدرێت 

ڕۆژی ڕابردوو ش ئەنوەر قەرقاش وەزیری دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە کاروباری دەرەوەی ئەم ووڵاتە ڕایگەیاند لە ڕێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ قەتەر لە هەڵگرتنی گەمارۆوەکان لەگەڵ قەتەر لە ماوەی یەک هەفتە لە واژوو کردنی ئەم ڕێکەوتننامەیە هەواڵ دەدات

Paylas: