TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیمارات سەرکەوتنی بە سەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند

Navas Jan
Admin
📅 07 Ekim 2021 23:15

پەیامی کورد … ئیمارات سەرکەوتنی بە سەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند

جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی ئیمارات، كۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنای لەو وڵاتە ڕاگەیاند.

لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیماراتی (وام) لە زاری شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی ئیمارات بڵاویكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، كە “لە قەیرانی كۆرۆنا دەرچووین و چەندین وانە و تاقیكردنەوە فێربووین”.

ئەوەشی وتوە: “سوپاس بۆ خودا بۆ سەرەتای گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لە دەوڵەتی ئیماراتدا، مژدە دەدەین كە بارودۆخی تەندروستی ئیمارات سروشتییە”.

وتویەتیشی: “بەڵام ئەگەری هەیە چەند خوییەك بگۆڕین، وەك كار و خوێندن، هەر چۆنێك بێت سوپاس بۆ خودا بە پارێزراوی و خێر و سەربەرزییەوە لەو قەیرانە دەرچووین، باجی تاقیكردنەوەكەماندا، بەڵام زۆر فێربووین”

Paylas: