TR KU SO
FB X
Cîhan

ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتە سنووری ٢٥ ملیۆن کەس

سارا
Yazar
📅 29 Ağustos 2020 13:01

پەیامی کورد      ...     ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتە ٢٤ ملیۆن و ٩١٢ هەزار و ٤٠٤ كەس.
بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، تا بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەسەر ئاستی جیهان ٢٤ ملیۆن و ٩١٢ هەزار و ٤٠٤ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.

هەر بەپێی ئامارەكان، لەو ژمارەی تووشبوانە، ١٨ ملیۆن و ١٤١ هەزار و ٩٩٠ كەس، كەیسەكانیان داخراوە، بە جۆرێك ١٧ملیۆن و ٣٠٠ هەزار و ٦٥٥ كەس چاكبوونەتەوە كە دەكاتە ٩٥٪ی كەیسە داخراوەكان و ٨٤١ هەزارو ٣٣٥ كەسیش گیانیان لەدەستداوە كە دەكاتە 5٪ی ئەو كەسانەی كۆتایی بە كەیسەكانیان هاتووە. هاوكات ٦ ملیۆن و ٧٧٠ هەزار و ٤١٤ كەس، هێشتا هەڵگری پەتاكەن بە جۆرێك ٦١ هەزار و ١٩٢ كەس كە دەكاتە ١%ی هەڵگرانی ڤیرووسەكە باری تەندرووستیان خراپە و ٦ ملیۆن و ٧٠٩ هەزار و ٢٢٢ كەس كە دەكاتە ٩٩% هەڵگرانی ڤیرووسەكە دۆخی تەندرووستیان جێگیرە.

بەگوێرەی ناوەندەكانی تۆماركردن، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین ژمارەی تووشبوانی تێدا تۆماركراوە كە ٦ ملیۆن و ٩٦ هەزار و ٢٣٥ كەسن، دوای ئەویش بەڕازیل دێت كە ٣ ملیۆن و ٨١٢ هەزار و ٦٠٥ كەس تووشی ڤیرووسەكە بوون، سێهەمین ووڵاتیش هێندستانە كە سێ ملیۆن و  ٤٦٣ هەزار و ٩٧٢ هاوڵاتی تیایدا تووشی پەتاكەبون، ڕووسیاش بە چوارەمین وڵات دادەنرێت و ٩٨٠ هەزار و ٤٠٥ كەس تووشی كۆرۆنا بوون و ووڵاتی پیرۆش هاتۆتە ریزبەندی پێنجەمی زۆرترین تووشبوانی پەتاكە و تیایدا ٦٢٩ هەزار و ٩٦١ تیایدا تووشی كۆرۆنا بوون.

Paylas: