TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە هێند سنووری ٨٠ هەزار کەسی تێپەڕاند

سارا
Yazar
📅 15 Mayıs 2020 18:21

پەیامی کورد     ...   ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە هێند سنووری ٨٠ هەزار کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندرووستی هێند ڕایگەیاند لە ماوەی شەوانە ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٩٠٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لەو ووڵاتەدا تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستی هێند ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووشبوونە لەم ووڵاتەدا لەگەڵ زیاد بوونی زیاتر لە ٣٩٠٠ حاڵەت لە ماوەی شەوانە ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە ٨١٩٧٠ کەس .

حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هێند ڕۆژی چوارشەممە ٧٨٠٠٣ حاڵەت و ڕۆژێک پێشتر یانی ڕۆژی سێشەممە نزیکەی٧٤٢٨١ حالەت ڕاگەێندراوە .

بە ووتەی وەزارەتی تەندرووستی هێند لە حاڵی ئێستادا ٥١٤٠١ کەس لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و ٢٧٩١٩ کەسی چاک بوونەتەوە و ٢٦٤٩ کەسیش گیانیان لە دەستداوە .

Paylas: