Cîhan
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ڕووسیا بەردەوام لە سنووری ١٠ هەزار کەس ە
پەیامی کورد ... ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ڕووسیا بەردەوام لە سنووری ١٠ هەزار کەس ە .
لە ٨٣ ناوچەی ڕووسیا لە ماوەی شەوانە ڕۆژی ڕابردوودا ١٠١٠٢ تووشبوو بە ڤیرووسی کۆرۆنا ڕاگەێندراوە .
بە پێی زانیارییەکان زیاترین حاڵەتی تووشبوون لە مۆسکۆ " ٥٧١٤ " ، دەورووبەری مۆسکۆ " ٨٢٢ کەس " ، سەن پێتێرزبۆرگ " ٢٢٦ کەس " پارێزگای نیژنی گۆروود " ١٧٤ کەس " ڕاگەێندراوە . لە هەمان حاڵدا ٤٩٦١ نەخۆش هیچ جۆرە نیشانەیەک یان پێوە دیار نییە .٩٥ کەسیش لەماوەی شەوانە ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆناوە گیانی خۆیان لە دەستداوە .
بە شێوەی گشتی لە ڕووسیا ١٥٥٣٧٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا تۆمار کراوە . لەم نێوەندەدا ١٩٨٦٥ کەسیش چاک بوونەتەوە و ١٤٥١ کەسیش گیان یان لە دەستداوە