TR KU SO
FB X
Cîhan

پۆمپێئۆ سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان پەیامێکی گرینگ ڕادەگەێنێت

سارا
Yazar
📅 17 Ağustos 2021 23:17

پەیامی کورد      ...  پۆمپێئۆ سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان پەیامێکی گرینگ ڕادەگەێنێت

پۆمپێئۆ: ئەگەر دەورانی ترامپ بوایە تاڵیبان وەکوو قاسم سولەیمانی دەرسی چاکی لە ئەمریکا وەردەگرت

مایک پۆمپێئۆ دەڵێ: ئەگەر ئێستا دەورانی سەرۆککۆماری دۆناڵد ترامپ بوایە، تاڵیبان دەیزانی کە ئەگەر بەدژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بجووڵێتەوە دەبێ باجێکی قورس بدا.

مایک پۆمپێئۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ١٦ ی ٢٠٢١ لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند : بەئاماژە بە کوشتنی قاسم سولەیمانی یەکێک لە گەورە تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە و جیهاندا وتی: ڕێژیمی ئێران دەزانێ کە نابێ بەدژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بجووڵێتەوە دەنا باجێکی قورس دەدا و تاڵیبانیش ئەوەی هەست پێکردووە.

Paylas: