TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆمیسیۆنی ئەورووپا " تاتۆ " بە مەرگبار ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 30 Ağustos 2022 23:41
پەیامی کورد   ...  کۆمیسیۆنی ئەورووپا " تاتۆ " بە مەرگبار ڕاگەیاند

کۆمیسیۆنی ئەورووپا لەم دواییانە دەست بە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مەواددی شیمیایی مەترسیدار و زەرەرمەند لە ڕەنگی کوتان و تاتۆی کردووە ، لەوانەش دوو ڕەنگدانەی شین و کەسک کە زیاترین بەکارهێنانی لە سەرە و ڕایگەیاند کە بە شێوەیەکی گشتی لە پاکی و خلووسی خوارەوەی هەیە و دەتوانن هەڵگری مەواددی مەترسیدار بن .

ئەم جۆرە لە ڕەنگدانانە بە شێوەی گشتی ناکاریگەرن ، بەڵام کەوتنە بەر مەترسی باکتریاگەل و تیشکی سەرووی بەنەوشەیی دەتوانێ هۆکاری شیبوونەوە و جیابوونەوەی ئەوان وەکوو تێکەڵەیک لەسەر نیترۆژن کە بە شێوەیەکی بەهێز دەتوانێ ببێتە هۆکاری شێرپەنجە .

مەواددی زۆر ووردی بەکارهاتوو لە ڕەنگەکانی کوتینی خاڵ و تاتۆ زۆر زۆر بچووکن ، کەمتر لە ١٠٠ نانۆمەتر ناوەندیانە و ئەم ڕاستییە نیگەرانییەکانی دەربارەی دزەکردنی نانۆ ووردیلەکان ببۆ ناو سیلوولەکان ، چوونیان بۆ ناو ناوەڕۆک و زەرەر گەیاندن بە سیلوولەکان و ئەگەری ڕوودانی شێرپەنجەی بەرزتر بکاتەوە .

Paylas: