TR KU SO
FB X
Cîhan

مۆسکۆ نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران لە کەنداوی فارس دەربڕی

سارا
Yazar
📅 25 Nisan 2020 19:01

پەیامی کورد      ...    مۆسکۆ نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران لە کەنداوی فارس دەربڕی

ڕووسیا بە هۆی هەڕەشەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران لە کەنداوی فارس نیگەرانە و لایەنەکان بە خۆپارێزی و ئارامی داوەت دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە لە لایەن سێرگی ڕیابکۆڤ ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕاگەێندراوە .

ڕیابکۆف ووتی " ئەوە ڕاستییەکە کە ئێمە ئەوان بە خۆپارێزی و ئارامی داوەت دەکەین و هەرچەندە جەخت دەکەینەوە کە لەوانەیە ئەگەری ڕوودانی تێکهەڵچوون لەم ناوچە زۆر گرینگەدا بۆ ئەمنییەتی جیهانی لەناو نەچووبێت و هێشتا ش زۆرە .

ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە مۆسکۆ ئەوەی کە بەرپرسان لە واشینتۆن لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەربارەی ئەم بابەتە دەیانووت بە باشی لێکۆڵینەوەی بۆ کردووە .

ئەم دیپلۆماتە پلە باڵایەی ڕووسیا جەخت دەکاتەوە : ئێمە بە نیگەرانییەکی تەواوەوە ڕایدەگەێنین کە بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی ئەمریکا بە ئەنقەست مافی یاسایی بەرگری کردن لە خۆیان و هەڕەشە بە دەستبە داوێن بوونی زۆرەملی لە خاڵگەلێکی وەهادا کە هیچ بیانوویەک بۆ کەڵک وەرگرتن لە مافی بەرگری کردن لە خۆ بوونی نییە لەگەڵ یەکتر تێکەڵ دەکەن .

ڕیابکۆف هەروەها ووتی ئەمریکا بە هەڕەشە کردنی ئێران سەبارەت بە ئەگەری گووللەبارانی کردنی بەلەمەکانی ئێران ، مانای مافی یاسایی بەرگری کردن لە خۆیان بە شێوەیەکی تایبەت دەگۆڕێت و شیدەکاتەوە .

 

 

Paylas: