مۆسکۆ و ئانکارا : کێشە و ئاڵۆزییەکانی لیبیا ڕێگەچارەی سەربازی نییە
پەیامی کورد ... مۆسکۆ و ئانکارا : کێشە و ئاڵۆزییەکانی لیبیا ڕێگەچارەی سەربازی نییە .
ڕووسیا و تورکیا جگە لە ڕاگەیاندنی پابەندی بە سەروەری خاکی لیبیا و حاکمییەتی ئەو ووڵاتە جەختیان کردەوە کە هیچ جۆرە ڕێگە چارەیەکی سەربازی بۆ کێشەکانی ئەم وولاتە بوونی نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕووسیا ، وەزارەتخانەکانی کاروباری دەرەوەی ئەم ووڵاتە و تورکیا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە ووتووێژو ڕاوبۆچوونەکانی هەر دوو ووڵات لە ئاستی باڵا لە پەیوەندی لەگەڵ لیبیا ، بە ڕێکەوتن لە سەر بەردەوام هەوڵ و هەنگاوەکانی هاوبەش بۆ ئارام کردنی دۆخەکە و جەخت کردنەوەی دووبارە لە سەر پابەندی خۆی بە سەروەری خاکی لیبیا و حاکمییەتی ئەو ووڵاتە گەێندراوە
بە پێی ئەوەی کە لە بەیاننامەکەدا هاتووە ، ڕووسیا و تورکیا لە جەرەیانی ڕاوبۆچوونەکانی خۆیان سەرەڕای جەخت کردنەوە بە پایبەندی سەقامگیری بە حاکمییەت ، سەربەخۆیی و سەروەری خاکی لیبیا و ئامانج و مەنشوری ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان ، جەختیان کردەوە کە کە بە باوەڕی دوو ووڵات ، ، کێشمەکێشی ئێستا لە لیبیا ڕێگەچارەی سەربازی نییە و تەنیا ڕیگە کۆتایی هێنانی بەمانە چارەسەرێکی سیاسی لە ژێر ڕابەرایتی خەڵکی ئەم ووڵاتە و لەژێر چاودێری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت .