ماسکی زۆرەملی لە ئەمریکا هەڵگیرا و هەڵوەشێندرایەوە
پەیامی کورد ... ماسکی زۆرەملی لە ئەمریکا هەڵگیرا و هەڵوەشێندرایەوە .
ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشگیری کردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا ڕایگەیاند ئەو کەسانەی کە بە شیوەی تەواو دژ بە کۆرۆنا واکسەن کراون پێویستیان بە بەستن ماسک نییە
بە گوێرەی زانیارییەکان دەسەڵاتدارانی ئەمریکا رایانگەیاند، ئەو کەسانەی دژی ڤیرووسی کۆرۆنا کوتراون دەتوانن لە شوێنە گشتییەکان ماسک بەکارنەهێنن، ئەو کەسانەش کە هێشتا نەکوتراون و ڕەتیدەکەنەوە ماسک ببەستن سزا نادرێن، سەرۆکی ووڵاتەکەش راگەیاندنی لابردنی دەمامکی ناچاری لەشوێنە گشتیەکان بە "ڕۆژێکی مەزن" ناوبرد.
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا ڕایگەیاند ، "ئەگەر کوتراو نەبیت بە ڤاکسەنی کۆرۆنا، ماسکێک بۆ پاراستنی خۆت و کەسانی تر بپۆشە، ئەمە ناچارکردن نیە بەڵکوو بۆ سەلامەتییە، ئێمە لەسەر نەبەستنی ماسک خەڵک دەستگیر ناکەین".
بایدن داوایکرد رێوشوێنی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا رانەوەستێت و ووتی، "ئەگەر هێشتا نەکوترابیت، یان کەمتر لە دوو هەفتە دوای ژەمی دووهەم، هێشتا پێویستت بە بەستنی ماسک هەیە".
بایدن راگەیاندنی لابردنی دەمامکی زۆرەملی و ناچاری لەشوێنە گشتییەکان بە "ڕۆژێکی مەزن" لە شەڕی دژ بە پەتای کۆرونا ناوبرد.