TR KU SO
FB X
Cîhan

پۆمپێئۆ : ئیسرائیل و ئیمارات لە سەر تەشکیلی هاوپەیمانی دژ بە ئێران گەیشتوونەتە ڕێکەوتن

سارا
Yazar
📅 06 Eylül 2020 22:09

پەیامی کورد     ...      پۆمپێئۆ  :  ئیسرائیل و ئیمارات لە سەر تەشکیلی هاوپەیمانی دژ بە ئێران گەیشتوونەتە ڕێکەوتن .

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژەدان بەم بابەتە کە ئیمارات و ئیسرائیل ، ئێران وەکوو مەترسییەکی گەورە تەماشا دەکەن ، ووتی : ئیمارات و ئیسرائیل بۆ  تەشکیلی هاوپەیمانی دژ بە ئێران گەیشتوونەتە ڕێکەوتن .

بە پێی ڕاپۆرتێک مایک پۆمپێئۆ لە ووتووێژێکدا ووتی : ئیمارات و ئیسرائیل گەیشتوونەتە ڕێکەوتن تاکوو پەیوەندییەک درووست بکەن کە دەتوانرێ لە ڕێگای ئەم هاوپەیمانییەوە بۆ متمانە لەوەی کە مەترسی بەرەوڕووی زەوینەکانی ئەمریکا نەبێتەوە و هیچ زەرەرێک بە کەسێک نەگات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا . 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ووتی کە ئیمارات یەکەمین ووڵاتی عەرەبییە کە بە ووتەی ئەو مافی ئیسرائیلی وەکوو سەرزەوین گەلی یەهوودی بە فەرمی دەناسێنێت .

ئەو لە بەردەوامیدا ووتی ڕێکەوتنی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل ی مێژووییە و بە ئاماژەدان بەوەی کە ووڵاتانی عەرەبی مافی ئیسرائیل یان لە ژێر ناوی سەرزەوینی سەرەکی یەهوودییەکان بەو شێوەیەی کە دەبێ بە فەرمی ناناسن ووتی : ئیامارت وەکوو یەکەمین ووڵاتی عەرەبیە کە ئەم هەنگاوەی لە ماوەی زیاتر لە دوو و نیم دەیە هەڵگرتووە .

Paylas: