TR KU SO
FB X
Cîhan

مۆڵەتی کڕینی گاز و کارەبا لە ئێران بۆ عێراق درێژ کرایەوە

Navas Jan
Admin
📅 21 Kasım 2020 16:38

پەیامی کورد ... مۆڵەتی کڕینی گاز و کارەبا لە ئێران بۆ عێراق درێژ کرایەوە

 

ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە ئەمریکا بڕیاریداوە بە درێژکردنەوەی بەخشینی عێراق بۆ کڕینی گاز و وزەی ئێران بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژی دیکە.

 

ڕۆژنامەکە لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، مایک پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەناوی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ماوەی بەخشینی عێراقی بۆ کڕینی گاز و وزە درێژکردووەتەوە بۆ 45 ڕۆژی دیکە، بەر لە سوێندخواردنی سەرۆکی کابینەی نوێی ئەمریکا لە 20ی کانونی دووەمی ساڵی داهاتوودا.

 

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت درێژکردنەوەی ماوەی ٤٥ ڕۆژ بەخشینی عێراق بۆ کڕینی گاز و وزەی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی پێداویستیی کاتیی عێراقە بۆ پڕکردنەوەی کەموکورتییەکانی لە وزەدا و پشتبەستنی بە وزەی ئێران.

 

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە حکومەتی عێراق کەوتووەتە ژێر فشاری ئیدارەی ئەمریکاوە لەڕێگای باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیەوە لە عێراق.

 

ڕۆژنامەکە دەڵێت، ئەمریکا درێژکردنەوەی ماوەی بەخشینی بۆ عێراق لە سزاکانی سەر ئێران وەک هاندانێک بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دانراوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی پشتبەستنی وڵاتەکەی بە ئێران و نەهێشتنی دەسەڵاتی میلیشیاکانی سەربە ئێران لە عێراقدا.

Paylas: