TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆمیتەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەربارەی هەبوونی هێزی سەعوودی لە بنکەی سەربازی " التاجی " ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 29 Ağustos 2020 14:22

پەیامی کورد     ...     کۆمیتەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەربارەی هەبوونی هێزی سەعوودی لە بنکەی سەربازی " التاجی " ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە  .

فەرماندەی کۆمیتەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ شەممە دەربارەی هەبوونی هێزی سەعوودی لە بنکەی سەربازی " التاجی " لە باکووری پایتەخت ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە 

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرتیپ " تەحسین ئەلخەفاجی " ووتەبێژی کۆمیتەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ووتووێژێکی فەرمیدا ڕایگەیاند : هەندیک لە ئاژانسەکانی هەواڵ ، هەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە کە لەو هەواڵەدا دەرچوونی هێزەکانی سەعوودی لە بنکەی ئاسمانی ئەلتاجی ڕاگەیندرا کە ئەم جۆرە هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و درووست نیە .

ئەو هەروەها جەختی کردەوە : تەنیا هێزێ کە لە بنکەی التاجی بوونی هەیە هێزەکانی ئەمنییەتی عێراق ە . پێشتر هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەم بنکەیەدا بوونیان هەبوو کە ئەوان لە مەراسمێکی فەرمی دا جێگای خۆیان بە هێزە ئەمنییەتیەەکانی عێراق دا .

ووتەبێژی کۆمیتەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە کۆتایی دا ووتی : جارێکی دیکە جەخت دەکەمەوە کە هیچ هێزێک جگە لە هێزەکانی عێراق لە بنکەەی التاجی بوونیان نییە . داوا لە میدیاکان دەکەم کە لە بڵاو کردنەوەی هەواڵەکان بە باسێ ئاگادار بن .

جێگای ئاماژەدانە میدیاکانی عێراقی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایانگەیاند کە بەشێک لە هێزەکانی عەرەبستانی سەعوودی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمریکا لە بنکەەی التاجی پاشەکشەیان کرد.

 

Paylas: