TR KU SO
FB X
Cîhan

ماتیس: فەرەنسا چەند یەکەیەکى سەربازیی رەوانەی سوریا کردووە

نەهرۆ
Editor
📅 27 Nisan 2018 18:51

بەوتە وەزیرى بەرگریی ئەمریکا، بەمەبەستی پاڵپشتى هێزەکانى ئەمریکا لەسوریا، فەرەنسا چەند یەکەیەکى سەربازیی تایبەتى ڕەوانەى ئەو وڵاتە کردووە.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە لەبەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەیدا، جەیمس ماتیس وەزیرى بەرگریی ئەمریکا، رایگەیاندووە، کە شەڕ و ئۆپراسیۆنەکان لەدژىرێکخراوی تیرۆریستی داعش لەسوریا بەردەوامن و لەدوو هەفتەى ڕابردووشدا، فەرەنسا چەند یەکەیەکى سەربازیی تایبەتى رەوانەى ئەو وڵاتە کردووە.

ئاشکراشیکردووە، کە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژی داعش، ئۆپراسیۆنەکانى دژى ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بەتایبەت لەسەر سنوری سوریا - عێراق زیاتر کردووە.

سەبارەت بەکشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لەسوریا، جەیمس ماتیس رایگەیاندووە، کە لەم کاتەدا هێزەکانیان ناکشێننەوە و کاری زیاتر بۆ لەناوبردنی داعش دەکەن.


 

Paylas: