TR KU SO
FB X
Cîhan

مەزڵووم کۆبانێ چەند ووتەیەکی لاڤرۆف بە درۆ دەخاتەوە و ڕایگەیاند ئەم قسانە دوورە لە ڕاستییەوە

سارا
Yazar
📅 17 Ocak 2020 22:00

پەیامی کورد    ...    مەزڵووم کۆبانێ چەند ووتەیەکی لاڤرۆف بە درۆ دەخاتەوە و ڕایگەیاند ئەم قسانە دوورە لە ڕاستییەوە .

لە ڕاگەێندراوێكدا، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دێموكرات " هەسەدە " ووڵامی ووتەكانی ئەمڕۆ هەینی وەزیری دەرەوەی رووسیای دەداتەوە و ڕایگەیاند : ووتەكانی لاڤرۆڤ ڕاست نیە و زانیارییەكانی باسی لێوەكردوە بەو شێوەیە نیە.
پاش ئەوەی ئەمڕۆ هەینی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند : "هەندێك هەواڵ هەیە گوایە هەسەدە تێرۆریستان بەرامبەر بە پارەیەكی دیاریكراو ئازاددەكات"، ژەنەراڵ مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دێموكرات لە هەژماری فەرمی خۆی و لە تویتێكدا ووڵامی ئەو ووتانەی دایەوە و رایگەیاند "ئەو ووتانەی لاڤرۆڤ دوورن لە ڕاستیەوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە "ڕۆژانە رێكخستن و هەماهەنگی لەنێوان هێزەكانی ئێمە و لایەنە نێودەوڵەتییەكاندا هەیە لەوانەش هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ڕووسیا هەن و ئەو هەماهەنگییەش بە مەبەستی دیاریكردنی دەستگیركراوانی ڕێكخراوی تێرۆریستی داعشە".

لە كۆتایی ڕاگەێندراوەكەیدا كۆبانێ ڕایگەیانسووە  "لە بەڕێوەبردنی ئەو دۆسیەیەدا سەبارەت بە پاراستنی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی سەركەوتووبووین، سەرەڕای سنوورداربوونی هەبونی پێداویستییەكانمان و ئەو هەڕەشەیەی توركیا درووستیكردوە بۆ سەر ئارامی و پارێزراوی ئەمنی ناوچەكە و ئەو ناوەندانەی تێرۆریستانی تێدا زیندانیكراوە".

Paylas: