TR KU SO
FB X
Cîhan

١٠٠ ملیۆن دۆلاری دیکە وەکوو هاوکاری بۆ " یەپەژە " هەناردرا

سارا
Yazar
📅 17 Ekim 2018 19:30

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپێئۆ سەبارەت بە هەواڵەکانی بێ سەروشوێن بوونی ڕۆژنامەنووس خاشقجی سەردانی عەرەبستانی سەعوودی کرد . هەر لەم سەردانەدا پۆمپێئۆ بۆ هاوکاری کردنی " یەپەژە " لە عەرەبستان بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری ستاند .

بە گوێرەی هەواڵێک لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ڕاگەێندرا ، بە گوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوەکانی نیۆیۆرک تایمز ئەو ڕۆژەی کە مایک پۆمپێئۆ سەردانی عەرەبستانی سەعوودی کردووە  ، لە لایەن بەرپرسانی سەعوودییەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە لە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پاک کراونەتەوە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە سەر حیسابی ئەمریکا ڕەزامەندی لە سەر دراوە کە خەرج بکرێت .

هەروەها پێشووتریش ڕیاز بڕی ١٠٠ میلیۆن دۆلاری بۆ " یەپەژە " هەناردبوو .

Paylas: