TR KU SO
FB X
Cîhan

١٣ملیۆن کەس لە ئێراندا سەڵتن

Navas Jan
Admin
📅 29 Mayıs 2022 21:25

پەیامی کورد... ١٣ملیۆن کەس لە ئێراندا سەڵتن

لە سەددا ٥٥ی ئەو ژنانەی جارێک هاوسەر گیریان کردووە نایانەوێت هاوسەرگیری بکەنەوە.

سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی بێهێشتی لە تاران دەڵێت: ١٣ ملیۆن لاوی سەڵت لە وڵاتدا هەیە و یەک لەسەر سێی ژنانی ئێرانی یان هاوسەرگیرییان نەکردووە یان منداڵیان نییە و یان تاقە منداڵێکیان هەیە.

لەو ١٣ملیۆن کەسە، نزیک بە ٥ ملیۆن کەس ژنانن و لە سەددا ٥٥ی ئەو ژنانەی جارێک هاوسەر گیریان کردووە، جارێکی تر هاوسەرگیری ناکەنەوە.

لە هەر وڵاتێک کە هیوا بە ژیان نەما و تەنگ و چەڵەمی هەژاری، بێکاری، گرانی، هەڵاوسان، نەبوونی ئازادییە تاکەکەسییەکان و چەند هۆکاری دیکە پێکەوە هاندەر دەبن کە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش بۆ تاکەکان ئەستەم بیت، لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندەکاندا بەهۆی دیکتاتۆریی، گەندەڵی و فەساد، ئاسوودەیی و هیوا بە ژیان و تەناهی بۆ تاک نەماوە، کۆمەڵگەی ئێران تووشی دیاردەی جۆراوجۆری وەک پێک نەهێنانی ژیانی هاوبەش (سەڵتی)، کۆچی گەنجان، خۆکوشتن، لەشفرۆشی و،،، هتد بووەتەوە.

Paylas: