TR KU SO
FB X
Cîhan

پەیامنێرانی بێسنوور؛ ئێران یەک لە سێ وڵاتی دۆزەخییە بۆ ڕۆژنامەنووسان

Navas Jan
Admin
📅 03 Mayıs 2022 18:29

پەیامی کورد... پەیامنێرانی بێسنوور؛ ئێران یەک لە سێ وڵاتی دۆزەخییە بۆ ڕۆژنامەنووسان

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢ی ڕیزبەندیی وڵاتی جیهان بۆ ئازادیی ڕاگەریاندنی بڵاو کردەوە، ئێران لەو ڕاپۆرتەدا لە پلەی ١٧٨ەمدایە لەنێوان ١٨٠ وڵاتدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢ی پەیامنێرانی بێسنوور، تەنیا دوو وڵاتی ئەریترە و کۆریای باکوور لە پلەکانی خوارتر لە ئێراندان و وڵاتی چینیش بە ١٧٥ە وڵاتی جیهان دانراوە بۆ ئازادیی ڕاگەیاندن.

"ڕەزا موعینی"، بەرپرسی بەشی ئێران و ئەفغانستانی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە بارەی ئە، م ڕاپۆرتەدا قسەی بۆ "ڕادیۆ فەردا" (بەشی فارسیی ڕادیۆ ئەورووپا) کردووە و توویەتی، بەداخەوە لە ڕاپۆرتی ئەمساڵدا ئێران کەوتووەتە پلەیەکەوە کە پێیان دەگوترێت دەروازەی دۆزەخ بۆ ڕۆژنامەنووسان.

سانسۆر و کۆنترۆڵی ڕاگەیاندنەکان، فیلتێرینگ و بڕینی ئینتەرنێت، توندوتیژی لەدژی ڕۆژنامەنووسان، زیندان کردن و کوشتنیان چەند لە پێوەرە سەرەکییەکانن بۆ ڕیزبەندیی ساڵانەی وڵاتانی جیهان لەڕووی ئازادیی ڕاگەیاندنەوە.

بەگوێرەی ئامارەکان، لە ئێستادا ٢٤ ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی دان، ئەوەش وای کردووە کە ئێران ببێت بە یەک لە گەورەترین زیندانەکانی جیهان بۆ ڕۆژنامەنووسان.

وڵاتی ئەفغانستان لە ڕیزبەندیی ئەمساڵی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنووردا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە لە پلەی ١٢٢دا بوو ٣٤ پلە دابەزیوە و کەوتووەتە پلەی ١٥٦ەمەوە.

ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات گرتنی تاڵیبان لەو وڵاتەدا کە لە پاش ئەو زۆربەی میدیا و ڕاگەیاندنەکان داخران و ژمارەیەکی زۆری ڕۆژنامەنووسانیش دەستگیر کران یان بە ناچار کۆچیان کرد بۆ دەرەوەی وڵات.\

نەرویج لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢شدا وەکوو پێنج ساڵی ڕابردوو بە ئازادترین وڵات بۆ پەیامنێران و ڕاگەیاندنەکان ڕاگەیەندراوە و وڵاتانی دانیمارک و سوێد لەپاش ئەو لە پلەی دووەم و سێیەم دان.

 

Paylas: