Cîhan
٢٨ منداڵ لە لافاوەکەی بەڕازیل گیانیان لە دەست داوە
پەیامی کورد... ٢٨ منداڵ لە لافاوەکەی بەڕازیل گیانیان لە دەست داوە
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەی بەڕازیلەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتنە ١٦٥ کەس کە ٢٨یان منداڵن، تاوەکوو ئێستاش دەیان کەس بێسەروشوێنن.
سەرچاوەکانی هەواڵی بەڕازیل بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی لە شاری "پترۆپۆلیس" باریوە و بووەتە هۆی دروست بوونی لافاو، تاوەکوو ئێستا ١٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٢٨یان منداڵن.
ئەوەش هاتووە، هەروەها دەیان کەس بێسەروشوێنن و تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان بە شوێنیاندا، بەڵام دەسەڵاتداران پێیان وایە کە هیوا کەمە ڕزگار بوو لەژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکاندا بدۆزرێنەوە، چونکە ماوەیەکی زۆرە بێسەروشوێنن.
بەپێی زانیارییەکان، لافاو ٤٣ خانووی ڕووخاندووە و هەزار و ٢٠٠ کەسیش ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووە و گوازراوانەتەوە ناوچە پارێزراوەکان.