TR KU SO
FB X
Cîhan

مووسەوی : پێش هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی عین الاسد " عێراق " لەم بابەتە ئاگادار بوو

سارا
Yazar
📅 20 Ocak 2020 18:51

پەیامی کورد    ...    مووسەوی : عێراق پێش هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی عین الاسد لەم بابەتە ئاگادار بوو  .

ووتەبیژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە شکایەتی عێراق لە ئێران لە سەر بابەتی هێرشی مووشەکی بنکەی سەربازی عێن الاسد ڕایگەیاند : بەرپرسانی ئەم ووڵاتە پێش ئەنجامدانی ئەم هێرشە ی ئێران ئاگاداری بابەتەکە کرابوونەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێکی تایبەت لەمبارەوە عەباس مووسەوی ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر مۆڵگەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند : تاران پێش ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی عێن الاسد شوێنی جێگیر بوونی هێزەکانی ئەمریکی لە ناو خاکی عێراق بەرپرسانی عێراقی ئاگادار کردبووەوە .

ووتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە شکایەت و سکاڵای عێراق لە ئێران بە هۆی هێرشی مووشەکییە بۆ سەر بنکەی عین الاسد هەروەها ووتی : هەوڵی بەرگری و ووڵامی ئێمە بە ئەمریکا پێشتر بە دەوڵەت و هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕاگەێندرابوو .

هۆکاری شکایەت و سکاڵاکە دەبێ لە خودی بەرپرسانی عێراقی بکرێت .

هەروەها مووسەوی ووتی : ئەمنییەت و حاکێمییەت و مافی تەواوی پاراستنی عێراق بۆ ئێران زۆر جێگای بایەخە و ئێمە بەردەوام داواکاری ئەوەین کە نابێ دەستێوەردانی دەرەکی و هێزی دەرەکی لەم ووڵاتەدا هەبێت و داواکاری ئەمەشین .

 

Paylas: